Accessibility links

سەربازێکی ئەمەریکایی لە عێراق دەکوژرێت


هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، سەربازێکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی برینەکانی بەهۆی تەقینەوەیەک لە باکوری عێراق گیانی لەدەستد دا.

کاربەدەستێکی بەرگری ئەمەریکا بە مەرجێک کە ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاند ڕووداوەکە لە نزیک شاری موسڵ ڕوویدا.

کاربەدەستەکە گوتی لە ئێستادا نزیکەی 5 هەزار سەربازی ئەمەریکا لە عێراقن. زیاتر لە 100 کەس لەوانە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدان کە ئێستا شەڕ بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ دەکەن، ئەمەریکاییەکان وەکو ڕاوێژکار کاریان لەگەڵ دەکەن و هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی هێزی ئاسمانی هاوپیەمانان ئامانجی ڕاست بپێکن.

لەبەیاننامەکەدا ناسنامەی ئەو سەربازە ئەمەریکاییە ئاشکرا نەکراوە.

لەم هەفتەیەدا پەنتاگۆن شیانی ڕۆڵی نوێی ‌هێزی ئەمەریکای لە شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ کەمکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان لە پشت هێزی هێرشبەرەوە دەبن. بەڵام لە کاتێکدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەم ساڵدا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق زیاد کرد بۆ هاوکاری کردن لە شەڕی موسڵدا، کاربەدەستان دان بەوەدا دەنێن کە ئەمەریکاییەکان لە شەڕەکە نزیک دەبنەوە.

XS
SM
MD
LG