Accessibility links

پێشمەرگە سەرکەوتنی سەرەتایی لە شەڕی موسڵدا ڕادەگەیەنێت


ڕێبەرە کوردەکان چەند سەرکەوتنێکی سەرەتاییان ڕاگەیاندووە لە کاتێکدا هێزە عێراقییەکان ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاند لە کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانییەوە بە کاتی خۆجێی نزیکەی 200 کیلۆمەتر دووجا لە دەستی داعش ڕزگار کراوە.

سەرۆک بارازانی ڕایگەیاند " موسڵ ئازاد دەکرێت" و گوتیشی ‌هێزەکانی ئەو هەوڵێکی تەواو دەدەن کە موسڵ نەبێت بە حەلەبێکی تر.

ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی لەشکرییە لە عێراقدا ئەنجام بدرێتە لەو کاتەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پێنج ساڵ لەمەوبەر لەو وڵاتە دەرچوون، و ئەمە ئۆپەراسۆنە نیگەرانییەکان زیاد دەکات لەسەر پارێزراوی سەدان هەزار کەسی سڤیل لە ناوچەکە.

لە ئۆپەراسۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا جگەلە لەشکری عێراق پێشمەرگە کوردەکان، پۆلیسی فیدراڵی، چەکدارە عەشایەرە سوننەکان و ملیشا شیعەکان بەشداری دەکەن بە پشتیوانی فڕۆکەکانی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا.

کاربەدەستانی ئەمەریکا ئەم ئەرکەیان بە " ساتەوەختێکی سەرەکی" لە هەڵمەتی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی وەسف کردووە و دەڵێن ڕەنگە چەند هەفتەیەک یان زیاتریشی پێبچێت.

ژەنەڕاڵی لەشکری ئەمەریکا گاری ڤۆلسکی سەرکردەی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق ڕایگەیاند " شەڕی موسڵ سەخت دەبێت بەڵام هێزکانی ئاسایشی عێراق ئامادەن، هێزی هاوپەیمانان خۆشحاڵە بە پشتیوانی کردن لە عێراقییەکان بۆ ئازاد کردنی موسڵ."

لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا، سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێکەوە " جەژنی سەرکەوتن دەگێڕن". گوتیشی " ئەمڕۆ من دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە ڕادەگەیەنم بۆ ئازاد کردنی ئێوە لە دەستی توندوتیژی تیرۆرستان و داعش."

هێزەکانی عێراق بۆ چەندین هەفتەیە کۆبونەوە ئامادەکرانی بۆ ئەم شەڕەی موسڵ دوهەمین گەورەترین شاری عێراق دەکەن و زانیارییەکی باشیان لەسەر داعشەکان لەوێ بەدەست کەوتووە، بەڵام هێرشی خۆکوژی، هێرشی سێرەگر و تاکتیکەکانی تری شەڕی گەریلایی کەلەلایەن داعشەوە بەکار دەێت ڕەنگە هێرشەکە ئاڵۆز بکات.

ڕۆژی دووشەممە داعش بە ڕێگای ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماقەوە ڕایگەیاند کە چەندین هێرش خۆکوژی ئەنجام داوە دژ بە هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە.

چەند کاتژمێرێک بەر لە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی شەڕەکە، هێزی ئاسمانی عێراق هەزاران بڵاو کراوەی بە فڕۆکە هەڵدایە ناو موسڵەوە بۆ ئاگاهیدان بە دانیشتوانی موسڵ.

کارمەندانی مرۆیی دەڵێن هەرچەندە ڕوون نییە سیڤیلەییەکانی موسڵ چی دەکەن. بەڵام ڕەخنەیان لە پلانداڕێژەرانی شەڕەکە گرتووە کە نەیانتوانیبوو ڕێگایەکی پارێزراو بۆ کەسە مەدەنییەکان مسۆگەر بکەن.

بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤن ئۆبراین دەڵێت جێگای 60 هەزار کەس هەیە لە کەمپەکان بۆ ئاوارەکانی شەڕی داعش و بەم زووانە جێگای 250 هه‌زار کەسی تریش دەکرێتەوە، بەڵام گوتیشی لە خراپترین باردا ڕەنگە نزیکەی 1 ملیۆن کەس ئاوارە بن.

ناوبراو گوتیشی "من داواکاری خۆم لە هەمو لایەنەکانی شەڕکەر دووپات دەکەمەوە کە بەڵینەکانی یاسای مرۆیی نێونەتەوەیی لەبەرچاو بگرن بۆ پاراستنی کەسانی سیڤیل و دڵنیا بن لەوەی کە دەستیان ڕابگات بە پێداویستییەکانیان ئەمە لە هەموشت گرنگترە."

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویژیش هەمان نیگەرانی ڕاگەیاندووە و دەڵێت ترسی ئەوەیان هەیە دەرەنجامی قەیرانە مرۆڤایەتییەکانی شەڕی موسڵ زۆر بێت. گروپەکە دەڵێت ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە ڕێگایەکی پارێزراو بۆ مەدەنییەکان بکرێتەوە تا بتوانن لە شارەکە دەربچن.

ژمارەیەک لە دانیشتوانی موسڵ کە بە ڕێگای تەلەفۆن و سکایپ پەیوەندییان پێوە کراوە دەڵێن چەکدارەکانی داعش ڕێگا سەرەکییەکان و پردەکانیان بەرەو دەرەوەی موسڵ گرتووە. جیهادییەکان بە سەرانسەری شارەکەدا بڵاو بوونەتەوەو مین و بۆمب دەچێنن و هۆشدارییان داوە بە خەڵکە سڤیلەکە کە هەوڵی دەرچوون نەدەن.

XS
SM
MD
LG