Accessibility links

ئەمەریکا و بەریتانیا تاووتوێی سزای نوێ دەکەن بۆ سەر ڕوسیا و سوریا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری دەڵێت ئەمەریکا و بەریتانیا تاووتوێی سزای نوێ دەکەن بۆ سەر ڕوسیا و سوریا بەهۆی ئەوەی کە بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان بۆ سەر شاری حەلەب.

کیری ڕۆژی یەکشەممە لە لەندەن پاش وتووێژی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەوروپا لەسەر سوریا کرد.

ناوبراو گوتی کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممە لە سویسرا لەگەڵ هاوشانە ڕوسییەکەی، سەرگێ لاڤرۆڤ و چەند وڵاتێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند بیرۆکەیەکی بەرهەم هێنا کە پێویستە دەستبەجێ تاوتوێ بکرێت، بەڵام لەو بارەیەوە زانیاری زیاتری نەدا.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی، حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد و ڕوسیای هاوپەیمانی تاوانبار دەکەن بە هەڵمەتی بۆردومانی کوشندەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لە ژیر دەستی سەرهەڵداواندایە.

چاودێران دەڵێن بەهۆی هێرشەکانی ئاسمانی و تۆپخانەکانی ڕوسیا و سوریا سەدان کەسی سیڤیل کوژراون و زیاتر لە 250 هەزار کەسی تر لە مانگی 9 وە لە پێدوایستییە گرنگەکانی ژیان دابڕاون.

لای خۆیانەوە دیپلۆماتانی ڕویسا سورن لەسەر ئەوەی ئەو هێرشانە توندڕەوەکان دەکەنە ئامانج. ئەوان بە بەردەوامی واشنتۆن تاوانبار دەکەن بەوەی کە نەیتوانیوە توندڕەوەکان لە سەرهەڵداوەکان و کەسانی تری سڤیلی شارەکە جیا بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG