Accessibility links

لە پاش تەقینەوەکەی هاوینە هەوارێکی تورکیا 25 گومانباری پەکەکە دەستگیر دەکرێن


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت 25 گومانباری کە پەیوەندیان هەیە بە پەکەکە وە دوابەدوای تەقینەوەکەی ڕۆژی هەینی نزیک هاوینەهەواری ئەنتالیا دەستگیر کران.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت دەستگیرکردنەکە پاش بەپەرچدانەوەیەکی خێرای پۆلیس بوو لە ڕۆژی شەممە لە شەش پارێزگا لە ناویاندا دیاربەکر، ئەستەنبوڵ و ئانکەرە.

کاربەدەستانی دادگا لە میدیاکانی سەر بە حکومەتەوە گروپی پەکەکە بە هاوێشتنی موشەک و تەقینەوەکە تاوانبار دەکەن.

لەو هێرشەدا هێچ زیانی گیانی نەبوو.

شایانی باسە شەڕی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە لە سەرەتای ئەمساڵ دەستی پێکردەوە پاش هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

XS
SM
MD
LG