Accessibility links

باڵیۆزی ڕوسیا لە UN: پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا لە خراپترین ئاستدایە لەوەتای ساڵی 1973وە


باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەوەتای ساڵی 1973 وە لە خراپترین ئاستدایە.

بەڵام ڤیتالی چورکین ڕۆژی هەینی ڕایشیگەیاند کە پەیوەندی شەڕی ساردی نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەمەریکا زیاتر لە 40 ساڵ لەمەوبەر جیاواز بوو لە پەیوەندیەیکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا.

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ سێ ڕۆژنامەوان دەشڵێت " بە بڕوای من ڕەوشەکە بە گشتی خراپە لەم کاتەدا، تەنانەت ڕەنگە خراپترین بێت لە وەتای ساڵی 1973 وە ."

بەڵام چورکین گوتیشی " هەرچەندە ناکۆکی ڕژدمان هەیە، جیاوازییەکانی وەکو سوریا، بەلام هێشتا بەردەوامین لە کارکردن پێکەوە لەسەر مەسەلەکانی تر .. و هەندێک جار کارەکانیش زۆر بە باشی دەڕۆن."

بەڵام لە میانەی شەڕی سارد بەو شێوەیە نەبوو.

چورکین ئاماژە بەوە دەکات کە جیاوازی بنچینەی هەیە لە نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا و دەشڵێت کە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ناتۆی بڕیار دەدەن ئاسایشی خۆیان لەسەر حسابی ڕوسیا پتەو بکەن بەوەی کە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە ئەندامی سۆبیەتی پێشوو بوون دەبەنە نێوا ناتۆوە. گوتیشی یەکێک لە هەنگاوە گەورە تێکدەرەکانی ئەمەریکا ئەوە بوو کە ئۆکرانیا و گورجستانی کرد بە ئەندامی ناتۆ.

ئەو نوێنەری ڕوسیا لە میانەی ئەو وتووێژەدا باس لە ژمارەیکە خاڵی ناکۆکی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا دەکات بەڵام دەشڵێت ئەمە جیاوازی هەیە لەگەڵ شەڕی ساد.

XS
SM
MD
LG