Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بەغدا بە دەیان کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بەغدا بەلایەنی کەم 35 کەس کوژراون و 63 کەسی تریش بریندار بوون.

هێرشەکە لە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە گەڕەکی شەعب لە کاتی پرسەیەکدا ڕوویدا.

گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی بە ڕێگای ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماقی سەر بە خۆیانەوە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

ئەم هێرشەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئاسایشی عێراقی لە ئامادەکاریدان بۆ ئۆپەراسیۆن ئازاد کردنی شاری موسڵ کە دوهەم گەورەترین شاری عێراقەو لە ساڵی 2014 وە کەوتۆتە ژێر دەستی داعش.

XS
SM
MD
LG