كاندیدی كۆمارییه‌كان دۆناڵد ترامپ و كاندیدی دیموكراته‌كان هه‌له‌ری كڵنتن شه‌وی یه‌كشه‌ممه بۆ جاری دووهه‌م مشتومڕی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامه باڵاكانی پارتی كۆماری داوایان له تراپ كردووه كه خۆی بكشێنێته‌وه و ژماره‌یه‌كیش پشتیوانی خۆیان بۆ ترمپ كشاندۆته‌وه پاش ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی ساڵی ٢٠٠٥ كه ترامپ تیایدا قسه‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ژنان به‌كار ده‌هێنێت.
ترامپ ڕۆژی دووشه‌ممه داوای لێبوردنی كرد و گوتی ئه‌و هه‌رگیز نه‌یگوتووه كه كه‌سێكی بێ كه‌موكورتییه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات له داهاتوودا ببێت به كه‌سێكی باشتر. به‌ڵام كڵنتن هه‌تا ئێستا لێدوانێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر قسه‌كانی ترامپ نه‌داوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خۆی ئاماده بكات بۆ مشتومڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه له زانكۆی واشنتۆن له شاری سانلوس میزوری ئه‌نجام ده‌درێت.