پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت لەو باوڕەدان یەکێك لەو سێ پیاوەی دەستگیریانکردبوون بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی پەیوەندیان بە و کەسەی پیلانی بۆ هێرشێکی بۆمب هەبوو، وهەنوکە هەڵاتووە، دەستی لە پیلانەکە هەبێت.
پۆلیسی ئەڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند دوو کەس ئازاکردووە لەو کەسانەی لەڕۆژی شەممەدا لە شاری چیمنیتز دەستگیرکرابوون ، بەڵام تەنها یەکێکیان گلداوەتەوە چۆنکە لەوباوڕەدان دەستی لەو پیلانە هەبۆبێت.
فەرمانێکی گشتی لەسەرانسەری وڵاتەکە بۆ دەستگیرکردنی گومانبارەکە دەرچوە ئەوەی بەناوی جابر ئەلبەکر ،22 ساڵ تەمەن، ناساندویانە کە خەڵکی ناوچەی دیمەشقە لە سوریا.
پۆلیسی ئەڵمانیا لە ڕۆژی شەممەدا هەڵیانکوتایە سەر ئەپارتمەنتێك لەو باوڕەدان بوون گومانبارەکەی لێبوبێت، و بەسەدەها گرام کەرەسەی تەقینەوەیان تیا دۆزیبووە بەڵام گومانبارەکە لەو شۆینە نەبوو.