Accessibility links

لە ئاکامی 3 تەقینەوە لە پایتەختی عیراق بەلایەن کەم 10 کەس دەکوژرێن


Baghdad, Iraq
Baghdad, Iraq

کاربەدەستانی عیراقی دەڵێن بەهۆی 3 تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق 10 کەس کوژران و 37 کەس برینداربوون.

لەبەیاننامەیەکدا گرۆپی دەوڵەتی ئیسلامی و یاداعش تەقینەوە هەرە گەورەکەیانی لە ئەستۆگرت، ئەوەی بۆە مایەی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی 22 کەس لە خۆرهەڵاتی بەغدا. لە بەیاننامەکەدا هاتبوو هێرشبەرێکی خۆکوژ شیعەکانی لەمانگی موحەرەم کردە ئامانج.

کاربەدەستانی عیراقی دەڵێن دوو هێرشی تر لە باشوری بەغدا ڕۆیدا و بۆە مایەی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی 15 کەسی تر.

ئەم تەقینەوانە لە عیراق ڕۆیانداوە لەم دەمەی هێزەکانی عیراقی ئامادەکاری دەکەن بۆ سەندنەوەی شاری موسڵ لەدەست داعش کە داوواترین مۆڵگەیانە لە عیراق.

XS
SM
MD
LG