کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکی تۆمارکراودا سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە داوای لێبوردنی کرد بۆ وشە نەشیاوەکانی کە لە ساڵی 2005 کردوویەتی و لە ڕۆژی هەینی بڵاو بۆوە. ترمپ گوتی " من هەرگیز نەمگوتووە کە کەسێکی پێرفێکتم."
لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە داوای لێبوردن دەکات ترامپ پەیمان دەدات کە ببێت بە کەسێکی باشتر لە داهاتوودا.
ئەو کاندیدەی کۆمارییەکان گوتیشی ئەو لێدوانانەی کە چەندەها ساڵ لەمەوبەر کردویەتی و ئێستا بڵاو بۆتەوە مەبەستی ئەوەیە کە سەرنجی خەڵک بە لاڕێدا ببات.
لە هەمان کاتیشدا لە میانەی داوای لێبوردنەکەی هێرشیشی کردە سەر بەرهەڵستە دیموکراتەکەی هەلەری کلنتن و هاوسەرەکەی. ئەو گوتی سەرۆکی پێشوو بل کڵنتن " بە کردار ژنانی هەراسان کردبوو" و هەلەری هاوسەریشی شەڕی دەفڕۆشت بە قوربانییەکانی مێردەکەی.