Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا بەرەو باکوری حەلەب پێشڕەوی دەکەن


هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی بەرەو باکوری حەلەب پێشڕەویان کردووە، پاش هەفتەیەک لە هێرشەکانیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکانی ژێر دەسەتی سەرهەڵداوان لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە پاش دەیان هێرشی ئاسمانی لە نیوەشەودا.

لەشکری سوریا داوایان لە سەرهەڵداوان کردووە ناوچەکە بەجێبهێڵن و دەڵێن ڕێگای سەلامەتیان بۆ دەرچوون بۆ دەکەنەوەو کەرەستەی تەنگەتاویشیان پێ دەدەن.

لەشکری سوریا، بە پشتیوانی ملیشا شیعەکانی کە ئێران پشتیوانیان دەکات و هێزی ئاسمانی ڕوسیا، پاش سەرنەکەوتنی ئاگربەستەکەی مانگی ڕابوردوو جارێکی تر دەستیکردەوە بە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی تەواوی ئەو شارە دابەشبووە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بەهۆی ئەو هێرشانەش نزیکەی تەواوی سیستەمی تەندروستی ڕۆژهەڵاتی حەلەب وێران بووە.

هێرشێکی ئاسامانی لەلایەن حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی بە پشتیوانی هێزی زەمینی ئەو ناوچەی گەمارۆدراوەی شارەکەی کردە ئامانج کە لە ژێر دەستی سەرهەڵداوان دایە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی و لەشکری سوریا دەڵێن لەشکر و هاوپەیمانەکانی پیشڕەوییان کردووە کەمی پەنابەرانی حەدارەتیان لە باکوری شاری حەلەب ڕەتکردووە کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستیان بەسەردا گرت. دەستیشیان گرتووە بەسەر نەخۆشخانەی کیندی و چەند بەشێکی ناوچەی پیشەسازی شوقەیف. ڕێکخراوی چاودێری دەڵێت لە ڕۆژی یەکشەممەشدا هێرشە ئاسمانییەکان و بۆردۆمانەکان بەردەوام بوون.

XS
SM
MD
LG