Accessibility links

پاپا فرانسس سەردانی ئازەربایجان دەکات


پاپا فرانسس گەشتێکی 10 کاتژمێری کرد بۆ ئازەربایجان بە مەبەستی هاندانی گونجانی فرەئاینی لەو وڵاتە لە کاتێکدا ڕەخنەیەکی زۆریش لەو ڕیفراندۆمە دەگیرێت کە خولی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی زیاد دەکات.

نوێژەکەی ڕۆژی یەکشەممەی پاپا لە ئازەربایجان
نوێژەکەی ڕۆژی یەکشەممەی پاپا لە ئازەربایجان

یەکەم سەردانی پاپا بۆ ئەو وڵاتە بە کۆبونەوەیەکی کۆمەڵگای بچووکی کاتۆلیکەکان دەستیپێکرد. ئەو وڵاتەی قەوقاس دوهەمین گەورەترین وڵاتی موسوڵمانە شیعەکانە لە جیهاندا پاش ئێران، و کەمتر لە 300 ئازەری کاتۆلیکی تێدایە. بەڵام چەند هەزار کاتۆلیکی بیانی لێیە. جگە لە موسوڵمان و کرستیان جولەکەی ئازەری، زەردەشتی و کەمینە ئاینەکانی تریش لەوێ دەژین.

پاپا فرانسس لە کڵیسایەکی بچووک کە 400 کەسی تێدابوو و نزیکەی 450 یش کە لە دەرەوەی کڵێساکە بەشداریان لە نوێژکردنەکە کرد، گوتی " ڕەنگە هەندێک کەس وا بیر بکەنەوە کە پاپا کاتێکی زۆر دەکوژێت، چەندان کیلۆمەتری دوور دەبڕێت بۆ سەردانی کردنی کۆمەڵگایەکی بچووک." بەڵام گوتیشی خوداش عیسای نارد بۆ ناو جولەکانی ئورشەلیم. گوتیشی " لەمەدا پاپا لاسایی ئەو ڕوحە پاکەی کردەوە. ئەویش لە بەهەشتەوە چووە ناو کۆمەڵگایەکی بچووک".

پاپا فرانسس گوتیشی " ورەتان هەبێت، بەردەوام بن و بێ ترس بن".

ڕۆژی شەممە لە تبلیسی گورجستان پاپا کۆتری ئازاد کرد وەکو هێمایەک بۆ ئاشتی
ڕۆژی شەممە لە تبلیسی گورجستان پاپا کۆتری ئازاد کرد وەکو هێمایەک بۆ ئاشتی

بڕیارە پاپا لەگەڵ کەسایەتی ئاینی موسوڵمان و نوێنەرانی هەمو ئاینە سەرەکییەکان و هەروەها سەرۆک ئیلهام ئەلییڤ کۆببێتەو بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕۆم پاش سەردانەکەی شەمەو یەکشەممە بۆ وڵاتانی قەوقاس کە یەکەمینا بە گورجستان دەستیپێکرد.

پاپا فرانسس توندوتیژی بەناوی یەزدان ڕەت کردەوەو گوتی دیالۆگی نێوان ئاینە جیاجیا کان گرنگە.

XS
SM
MD
LG