سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندێک له‌نوێنه‌رانی هه‌ندێک له‌پارته‌کانی هه‌رێمی کو‌ردستان زۆر پرسیار به‌دوای خۆیدا دێنێت، دوای ئه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا دوور که‌وتبوه‌وه و ناکۆک بوو، له‌مکاته‌دا مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه چیه. کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی بێ نوێنه‌رانی پارته‌کانی کو‌ردستان چی ده‌گه‌ێنێت. جووڵاندنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانباران و دۆخی نه‌له‌باریان له‌په‌رله‌مانی عێراق تاچه‌ند فشاری له‌سه‌ر هه‌رێم درووستکردوه، ئایا ئه‌م سه‌ردانه ئاکامی چوڵاندی ئه‌و پرسه‌یه.
له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا، مه‌حموود ره‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، "کورد دوورنه‌بوو، ته‌نها پارتی له‌به‌غدا دووربوو، به‌هۆی له‌م ناوچه‌یه داخڵی ئه‌جندای ته‌وه‌رگه‌رایی بوو ، واش باوه دوو ته‌وه‌ر ئیش ئه‌که‌ن، ته‌وه‌ری شیعه‌گه‌رایی و سوونه‌گه‌رایی، یه‌کێتی و گۆڕان ماوه‌یه‌کی زۆره داوا ده‌که‌ن ئێمه داخڵی ئه‌م یاریه نه‌بین و هه‌وڵبده‌ین له‌نێوان ئه‌م دواندا دووژمنایه‌تی هیچیان نه‌که‌ین و به‌ته‌واوه‌تی به‌لایه‌کیاندا خۆمان ساغ نه‌که‌ینه‌وه". ده‌شڵێت "به‌ڵام پارتی به‌یه‌کجاره‌کی خۆی به‌لایه‌نی سوونه‌گه‌راییدا ساغ کردبوه‌وه، سیاسه‌تی سه‌رنه‌که‌وتوی نه‌وت و له‌ژێر فشاری کۆمه‌ڵیک فاکته‌ری زۆر په‌شیمان بوون و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا".
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی سازداوه.