Accessibility links

نیویۆرک تایمس تۆماری دەنگی جۆن کیری لە کۆبونەوەیەکی داخراو لەسەر سوریا بڵاو دەکاتەوە


ڕۆژنامەیەکی سەرەکی ئەمەریکا تۆمارێکی دەنگی دەستکەوتووە کە دەنگی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیرییە و تیایدا بێزاری دەردەبڕێت لەمەڕ ڕێبازی ئەمەریکا لە سوریا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس دەڵێت ئەو تۆمارە دەنگییە هینی مانگی ڕابوردووە لە کۆبونەوەیەکی داخراو لە نیویۆرک لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی سڤیلی سوریایی. ڕۆژی هەینی نیویۆرک تایمس هەندێک بڕگەی قسەکانی کیری لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاو کردۆتەوە لەگەڵ بابەتێک لەسەر کۆبونەوەکە.

کیری لە کۆبونەوەکەدا گازندەی ئەوە دەکات کردارێکی لەشکری پشتیوانی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ناکات لەلایەن حکومەتەکەی خۆیەوە و دەڵێت " پێم وابێت ئێوە دەڕواننە سێ و چوار کەس لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە کە هەمویان داوای بەکارهێنانی هێز دەکەن و من ئەو مشتومڕەم لە دەست دا".

کیری لە 22 ی مانگی 9 بەو گروپە ڕاشگەیاندبوو " ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی چارەسەری دیپلۆماسی دەدەین و من دەزانم ئەمەش سەختە، کەس لە ئێمە زیاتر نائومێد نییە".

ئەو گروپە بریتی بوون لە نوێنەرانی چوار ڕێکخراوی سوریایی کە خوێندن، کەرەستەی تەنگەتاوی و دەرمان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان دابین دەکات، هەوەها دیپلۆماتانی سێ یان چوار وڵات و بەرپرسی ستافی جۆن کیری و نوێنەری تایبەتی بۆ سوریا.

لە میانەی کۆبونەوەکەدا یەکێک لە ئامادەبوان دەڵێت ئەو هیوادار بوو ئەمەریکا ڕۆڵێکی باشتری بگێڕایە بۆ دەرکردنی ئەسەد.

کیری لێی دەپرسێت، " جا تۆ پێت وایە کە تەنها ڕێگاچارە ئەوە بێت یەکێک بێت و ئەسەد دەربکات؟"

ژنەکە دەڵێت "بەڵێ"

پاشان کیری دەپرسێت " ئەوە کەسە کێت دەبێت کێ ئەو کارە دەکات؟"

ئەو ژنە سوریاییە پێی دەڵێت، " سێ ساڵ بەر لە ئێستا ئەو پرسیارەت بکردایە دەموت تۆ، بەڵام ئێستا نازانم."

XS
SM
MD
LG