Accessibility links

دەستگیر کردنی مامۆستا کوردەکان نیگەرانی لەمەڕ یاسای تەنگەتاوی تورکیا زیاد دەکات


دەستگیر کردنی 24 مامۆستای کورد ڕەخنەکان زیاد دەکات لەسەر حکومەتی تورکیا کە باری نائاسایی پاش کودەتا سەرنەکەوتووەکە بەکار دەهێنێت بۆ مەبەستی خۆی. ئەو مامۆستایانە گوایە بەهۆی پشتیوانی کردن لە پەکەکە دەستگیر کراون.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە دەنگی دەرگا ئەندامانی خێزانەکەی دۆغان هەستان لەخەو. پۆلیسی دژە تیرۆر بە چەکێکی زۆرەوە هوروژمیان بردە نێو ئەپارتمانتەکەیان و گلیزار دۆغانیان دەستگیر کرد کە مامۆستایەکەو دایکی دوو منداڵە و یەکێک لە منداڵەکانی تەنها 8 هەفتەیە. زەینەلی هاوسەری گولیزار گوتی هەمو خێزانەکە ترسابوون " نزیکەی 5 بۆ شەش پۆلیس بە چەکی قورسەوە لە بەردەرگاکە وەستابوون و ڕووی چەکەکانیان لەوان کردبوو، و چەند پۆلیسێکی تری دەمامککراو لە پشتەوە ڕاوەستابوون بە قەڵغانەوە. ئەو پێی گوتن لەسەر خۆبن هەر کە وای گوت دەستیان کرد بە لێدانی و جنێویان پێدا".

گولیزار مامۆستای هونەرە لە خوێندنگایەکی دیاربەکر (ئامەد). ئەو یەکێکە لەو 24 مامۆستایەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا بە پێی هەمان یاسای تەنگەتاوی کە زیاتر لە 11 هەزار مامۆستای لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا لە کار پێ لادراوە دەستگیر کران. حکومەت دەڵێت یاسای تەنگەتاوی ڕاگەیاندووە بۆ سەرکوتکردنی ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیادا.

پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و جێگری ڕێبەری پارتێکی سەرەکی ئۆپزسیۆن پارتی گەلی کۆماری یان CHP، سەزگین تانرکلو دەڵێت دەستگیر کردنی ئەم مامۆستایەانە بەشێکن لە هۆشدارییەکان لەسەر مەبەستی حکومەت لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی تەنگەتاوی. بەڕێز تانرکلو دەشڵێت " دەرکردنی زیاتر لە 11 مامۆستا کە هیچ پەیوەندییەکیان نەبووە بە کودەتاکەوە و ئێستاش دەستگیرکردنی مامۆستاکانی دیاربەکر بە تەواوەتی پرۆسەیەکی نایاساییە دژ بە چالاکییەکانی یەکێتیەکانی کارکردن".

بەپێی ڕاپۆرتان ئەو مامۆستا دەستگیرکراوانە هەمویان ئەندامی یەکێتی مامۆستایانن کە بەشداریان کردبوو لە مانگرتن و داوای چارەسەری ئاشتیانەیان دەکرد بۆ شەڕەکانی نێوان حکومەت و پەکەکە.

گەورەترین یەکێتی مامۆستایانی تورکیا دەڵێت دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییانە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی ئاستی نیگەرانیەکان دەکات.

CHP پشتیونی کرد لە ڕاگەیاندنی فەرمانی تەنگەتاوی بەڵام رێبەرەکەی کەمال کیلچدارئۆغلو، ئێستا حکومەت تاوانبار دەکات بەوەی کە دەسەلاتی بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی بەرهەڵستانی بکات بە ئامانج لە بەری ئەو کەسانەی کە پیلانی کودەتاکەیان گێڕابوو.

حکومەت سورە سورە لەسەر ئەوەی کە پیوەستە بە شکشپێدانی ئەوەی کە پێی دەڵێت دوو هەڕەشەی ناوخۆیی، ئەوەیش مەبەستی لە کودەتاچیەکان و پەکەکەیە.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە سەرکوتکردنەکانی پەکەکە دا حکومەت ئەندامانی کۆمەڵگای کوردی دەکاتە ئامانج لە ناویاندا کاربەدەستانی هەڵبژێردراوی خۆجێی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە ‌HDP پارتی سەرەکی سەر بە کوردەکانی تورکیا.

جێگری ڕێبەری CHP تانریکلو دەڵێت فراوان کردنی دەسەڵاتی فەرمانی تەنگەتاوی بارودۆخی تورکیا خراپتر دەکات. "ئەمە بۆتە ڕەفتارێکی ئەم وڵاتە لە سەرەتای دامازراندنییەوە تا چالاکی سەندیکاکان وە هەمو هەڵوێستێکی ئۆپزسیۆنییش دژی حکومەت ببەستێتەوە بە ڕێکخراوە نهێنییەکان یان ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان".

بە پێی فەرمانی تەنگەتاوی، دەتوانرێت ڕێگە نەدرێت ئەو مامۆستا دەستگیرکراوانە پەیوەندی بکەن بە خێزانەکانیان یان پارێزەرەوە هەتا 30 ڕۆژ. بەڵام گولیزار دۆغان ڕێگای پێ دراوە شیر بدات بە منداڵەکەی.

XS
SM
MD
LG