Accessibility links

مشتومڕەکەی شەوی دووشەممەی ترامپ و کلنتن بۆی هەیە ببێت بە گرنگترین ساتەوەختی هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی


چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 100 ملیۆن کەس تەماشای یەکەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی نێوان کاندیدی دیموکراتەکان هەلەری کلنتن و کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپ بکەن، کە لە شەوی دووشەممە ئەنجام دەدرێت. لەم مشتومڕەدا بۆ یەکەم جار هەلەری و ترامپ پێکەوە لەسەر یەک سەکۆ ئامادە دەبن.

هەردووکیشیان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک مەترسی دەبنەوە. بینەران تەنها سەرنج دەدەنە ئەوەی کە کێ چی دەڵێت؟ بەڵام چۆن دەیڵێت چۆن کاردانەوەیان دەبێت لەسەر شتەکان زۆر سەرنجی پێنادرێت.

کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپ
کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپ

ئایە کام ڕووی ترامپ نیشان دەدرێت؟

ئەم مشتومڕە دەبێتە ساتەوەختێکی سەرەکی بۆ ترامپ، کە لەم چەند هەفتەیەیی ڕابوردوودا بە پێی ڕاوەرگرتنە گشتییەکان، زۆر نزیکە لە کاندیدی دیموکراتەکان هەلەری کلنتن، وە بەشێکیشی بەهۆی ئەوەیە کە لەم دواییانە خۆی زیاتر کۆنترۆڵ دەکات بە بەراورد لەگەڵ پێشوتردا. سەرنجی زیاتریشی خستۆتە سەر دروشمی سەرەکی خۆی.

ترامپ لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە فۆرت مایەر فلۆریدا یەکێک لەو ولایەتانەی کە دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند " ئێمە جارێکی تر ئەمەریکا بەهێز دەکەینەوە. جارێکی تر ئەمەریکا پارێزراو دەکەینەوە و جارێکی تر ئەمەریکا دەکەینەوە وڵاتێکی مەزن".

هەلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان
هەلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان

کلنتنیش لای خۆیەوە هەوڵی دا پشتیوانانی دڵنیا بکاتەوە و پەیامەکەی خۆی بۆ ئابورییەکی پەتەو بگەیەنێتە هەموان. لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری ئەم دواییانە لە شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا کلنتن گوتی " ئێمە هەمو بەهامان هەیە. لە وڵاتە یەکگرترتووەکانی ئەمەریکا، باشترین وڵاتی جیهان، ئێمە بڕوامان بەوەیە هەموان یەکسانن".

شیکردنەوەی ورد و ڕاوەرگرتنەکان؟

وەکو بارێکی باو هەمیشە یەکەم مشتومڕ لە سێ مشتومڕەکەدا زیاتر تەماشا دەکرێت، و ئەمەش ڕەنگە ببێتە گۆڕانێکی سەرتاسەری بۆ یەکێکیان. ماتیو دالیک لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن دەڵێت " لە ئێستادا هەڵبژاردنە زۆر نزیکترە لەوەی کە زۆر کەس چاوەڕوان دەکات، و ڕەنگە شتێکی بچووک ببێت گۆڕانکاری بۆ یەکێکیان".

لە دەستەڕاست جۆن کەنەدی دیموکات و دەستە چەدپ ڕیچارد نیکسنی کۆماری لە میانەی چوارەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 1960
لە دەستەڕاست جۆن کەنەدی دیموکات و دەستە چەدپ ڕیچارد نیکسنی کۆماری لە میانەی چوارەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 1960

یەکەم مشتومڕی ڕاستەوخۆی سەر تەلەفیزیۆن لە ساڵی 1960 وە دەستیپێکرد کاتێک ڕیچارن نێکسن و جۆن کەنەدی هەڵمەتەکانیان بۆ هەڵبژاردنیان دەکرد. لەو کاتەوە ئەم مشتومڕانە کاریگەریی تەواویان بەسەر هەڵبژاردنەکانەوە هەبووە. ئەمەش تەنها دەرفەتە بۆ بینەران کە ببینن هەردوو کاندید بەرامبەر یەک چۆن بیروڕاکانیان دەردەبڕن بەرامبەر بە چارەسەر کردنی کێشەکان.

ئامادە کارییەکان بۆ مشتومڕەکە

وا دیارە ترامپ و کلنتنیش خۆیان بە باشی ئامادە کردووە بۆ ئەم مشتومڕە جا هەر یەکەو بە جۆرێک. کلنتن کاتێکی زۆری بەسەر بردووە بۆ خۆ ڕاهێنان لەسەر مشتومڕ، لە ناویاندا زمانی جەستەیی و کۆنترۆڵ کردنی خۆیشی بەرامبەر ترامپ.

بە پێی ڕاپۆران پێشوەچوونەکانی ترامپ بە کاتێکی کەمتر بەڵام کاری زیاتربووە. لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە پێنسلڤانیا ترامپ توانجی لە کلنتن داو گوتی " دەڵێن پرۆڤە دەکات بۆ مشتومڕەکە، هەندێ کەس وا دەزانن خەوتووە."

دیموکراتەکان هیوادارن دیوە بێزراوەکەی ترامپ ببینن لە یەکەم مشتومڕدا بەهەمان شێوەی کە لە مشتومڕەکانی پارتەکەیدا دەبیندرا کاتی هەڵبژاردنە بەراییەکاندا. بەڵام بەوە دەچێت ستافی نوێی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترامپ سەرکەوتوو بوبن لەوەی کە ترمپ بتوانێت دانبەخۆیدا بگرێت و هێرشی تاکە کەسی نەکات.

ئامادە کردنی سەکۆ بۆ یەکەم مشتومڕی نێوان کاندیداکانی سەرۆکایەتی لە زانکۆی هوفسترا لە هامستیدی نیویۆرک
ئامادە کردنی سەکۆ بۆ یەکەم مشتومڕی نێوان کاندیداکانی سەرۆکایەتی لە زانکۆی هوفسترا لە هامستیدی نیویۆرک

بینەری جیاواز

کلنتن و ترامپیش لە مشتومڕەکانی پارتەکەی خۆیاندا نواندنێکی باشیان هەبووە لە سەرەتای ئەم ساڵ. زۆر کەس لەو بڕوایەدان ڕەنگە ترامپ بەهۆی هێرشە تاکەکەسییەکان لە زۆربەی مشتومڕەکاندا بۆ سەر نەیارەکانی وەکو جێب بوش، مارکۆ ڕوبیۆ، و تێک کروز، توایبێتی هەڵبژاردنە بەراییەکان بباتەوەو ببێتە کاندیدی پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتی. بەڵام لە مشتومڕەکانی لەگەڵ کلنتندا ترامپ لەبەردەم بینەرێکی جیاواز دەبێت. ئەو هەوڵ دەدات سەرنجی کۆمارییە میانەڕەوەکان و دەنگدەرانی بێلایەن ڕاکێشێت ناتوانێت بە هەمان شێوەی مشتومڕەکانی هەڵبژاردنی بەرایی بێت.

کلنتنیش دەتوانێت پشت بە ئەزمونی مشتومڕەکانی هەڵبژاردنی بەرایی ببەستێت لەگەڵ بەرهەڵستی سەرەکی سیناتۆری ڤێرمۆنت بێرنی ساندەرس. کلنتن توانی خۆی ڕابگرێت لە ژمارەیەک مشتومڕدا لەگەل ساندەرس و زۆربەی جار ساندەرسی دەخستە باری بەرگریکردن لە خۆوە کاتێک پرسیاری زۆری دەهێنایە گۆڕێ لەسەر ژمارەیەک لە پێشنیازەکانی.

بەڵام کلنتنیش ئاستەنگی هەیە. ڕاوەرگرتنەکان نیشانی دەدەن زۆربەی دەنگەدەران متمانەیان بە قسەکانی نییە. ئەمەش بەهۆی مەسەلەی مشتومڕ لەسەری بەکارهێنانی ئیمەیلە تایبەتەکانی خۆی کاتێک وەزیری دەرەوە بوو. وە هاروەها ئەوەش کە نازانرێت ترامپ بە چ شێوەیەک ڕەفتار دەکەن گرفتێکی ترە بۆ کلنتن و ڕەنگە کلنتن نیگەران بکات.

XS
SM
MD
LG