Accessibility links

هێرشبەرێکی خۆکوژ شیعەکانی عێراق دەکاتە ئامانج


هێرشبەرێکی خۆکوژ لەعێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بووبە مایەی کوژرانی بەلانی کەم 7 کەس لەوانەی دەواریان دانابوو بۆ مەڕاسیمێکی ئاینی شیعەکان کە لە مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.

هێرشبەرەکە خۆی لە گەڕەکی ئیسکان لەخۆرئاوای بەغدا تەقاندەوە لە کاتێکدا خەڵکی لەوێ خۆیان بۆ عاشورا ئامادە دەکەن، ئەو بۆنەیەی کە یادی کوشتنی ئیمام حسینی کوڕەزای پێغەمەبەر محەمەدە. پۆلیس دەڵێت لەو ڕووداوەدا 28 کەسیش بریندار بوون.

کارمەندانی نەخۆشخانە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان پشتڕاست کردەوە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام لە ڕابوردوودا گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و هەروەها سوننە تۆندڕەوکان هێرشی لەم جۆرەیان ئەنجام داوە.

جێ باسە ساڵانە بە سەدان هەزار شیعە لە سەرانسەری عێراقەوە بەشداری لە مەڕاسیمی عاشورا دەکەن بە تایبەتی لە شاری کەربەلا بەهۆی ئەوەی مەزارگای ئیمام حسێنی لییە.

ئەم تەقینەوەیەش ڕۆژێک پاش 3 تەقینەوەی تر لە خاڵێکی پشکنینی باکوری بەغدا ڕوودیدا کە لەوێش 11 کارمەندی ئاسایش کوژران و 34یش بریدنار وبوون. داعش بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG