وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت 60 ئەندامی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە شەڕی دژ بە داعشدا بە سەختی بریندار بوون، لە تورکیا چارەسەریان بۆ دەکرێت.
وەزارەتەکە ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردۆتەوە بریندارەکان و ئەوکەسانەش کە چاودێریان دەکەن هێنراون بۆ نەخۆشخانەی ئانکەرەی پایتەختی تورکیا و تورکیا ئەرکی دارایی گواستنەوەو چارەسەرکردن دەگرێتە ئەستۆ.
لە مانگی هەشتدا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای لە کۆنسۆڵخانەی تورکیا کردبوو لە شاری هەولێر تا یارمەتی ئەم بریندارانە بدەن کە زۆر بە سەختی لە شەڕی دژ بە داعش بریندار بوون.
فڕۆکەکانی تورکیا لەم ساڵدا دەستیان کرد بە بۆردومانی گروپی داعش لە باکوری عێراق و ژمارەیەک هێزیشی لەو ناوچانەدا بلاو کردۆتەوە بۆ ڕاهێنانی ئەو چەکدارە عێراقیانەی کە شەڕی دژ بەو گروپە توندڕەوە دەکەن.