وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە ئەوروپا داوا لە ڕوسیا دەکەن هەنگاوی نائاسایی بنێت بۆ پشتیوانی کردن ل کۆتاییهێنان بە دوژمنکاری لە سوریا.
بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، فەڕەنسا، ئیتالیا،ئەڵمانیا، بەریتانیا و نوێنەرانی باڵای یەکێتی ئەوروپا شەوی شەممە بڵاو کرایەوە و تیایدا فشار دەبرێت بۆ مۆسکۆ کە پشتیوانی لە گەیاندنی کەلوپەلی مرۆیی بکات، هێرشەکانی بۆ سەر سوریاییەکان ڕابگرێت و هەوڵەکانی ئاگربەست نوێ بکاتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە " ئەرکەکە کەوتۆتە سەر ڕوسیا کە بیسەلمێنێت خواستی هەیەو دەتوانێت هەنگاوێکی نائاسایی بنێت بۆ ڕزگارکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ نوێکردنەوەی ئاگربەستەکە و ڕاگرتتنی دوژمنکاری، و ڕێگا بدات پێداویسیت مرۆیی بگات بە سوریاییەکان، هاوکات هەلومەرجێک بخوڵقێنێت کە بتوانرێت وتووێژەکان بەڕێبەرایەتی نەتەوە یەکگرتووکان سەبارەت بە گواستنەوەی سیاسی دەستپێبکاتەوە."
ئەم هاوپەیمانانە بەردەوامن لە بەڵێنەکانیان بۆ لەناوبردنی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و داواش لە ڕوسیا دەکەن سەنگی بخاتە سەر گروپەکانی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا.
بەڕیتانیا، فەڕەنسا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە داوای دانیشتنێکی تەنگەتاوی ئەنجومەنی ئایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئەو قەیرانانە.