Accessibility links

بەهۆی سێ هێرش بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە عێراق 11 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستێکی لەشکری عێراقی ڕایدەگەیەنێت بەهۆی سێ تەقینەوە لە خاڵێکی پشکنینی باکوری بەغدا ڕۆژی شەممە بەلانی کەم 11 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کوژران.

گوتەبێژی هێزی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین کۆلۆنێڵ محەمەد ئەلجبوری ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سێ چەکدار بە ئۆتۆمبێلە بۆمڕێژکراوەکانیانەوە خۆیان کرد بە خاڵی سەرەکی پشکنینی نزیک شارۆچکەی ئەلسەلام لە دەروازەی باکوری پارێزگاکە. ئەلجبوری گوتیشی 34 کەسی تریش بریندار بوون.

ناوبراو ڕایشیگەیاند هێرشەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە بەرپرسێکی پۆلیسی خۆجێیی و سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی پاریزگاکە سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو. هەردووکیان بەبێ زیان لەو هێرشە ڕزگاریان بوو.

بە ماوەیەکی کورت پاش ئەوە گروپێکی تری چەکدار بە پیادە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پشکنین لە ڕۆژهەڵاتی کەرناری پارێزگاکە 4 پۆلی کوژران و دووانی تریش بریندار بوون. و یەکێك لە چەکدارەکانیش کوژرا لە کاتێکدا ئەوانی تر هەڵاتن.

فەرمانڕەوای پارێزگاکە ئەحمەد ئەلجبوری چەکدارانی داعشی بەو هیرشانە تاوانبار کردووە بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی نەگرتۆتە ئەستۆ هەرچەندە لە ڕابوردوودا چەکدارانی داعش هێرشی لەم جۆرەیان ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG