هێرشه ئاسمانییەکان بۆ سه‌ر به‌شێکی جیابووی شاری حه‌له‌ب له ژێر کونتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان لە ڕۆژی شەممە هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لێک خانووبه‌ره و بینا خاپوور بوون.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی ده‌ڵێت ڕۆژی شەممە بەلانی که‌م 25 که‌س کوژراون. ڕۆژێک پێشتریش بە پێی ڕاپۆرتەکان بەلانی که‌م 30 که‌س کوژرابوون له نێویاندا چه‌ندین منداڵیش به هۆی هێرشه‌کانی ئاسمانی ڕووسیا و سوریا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن زیادبوونی له‌نه‌کاوی هێرشه‌کانی ئاسمانی دره‌نگانی چوارشەممه ده‌ستیپێکرد پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا هێرشێکی سه‌رله‌نوێی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌که ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌ش پاش سه‌رنه‌گرتنی ئەو ئاگربەستە بوو کە لە ئەنجامی ڕیککەوتنی ئەمەریکا و ڕوسیا هاتە ئاراوە.
حه‌له‌ب، دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی سوریایه، و له نێو سه‌ربازانی حکومه‌ت، ملیتانه‌کانی سه‌رهه‌ڵداو، و تونده‌ڕه‌وانی ئیسلامی و شه‌ر‌ڤانانی کورد له وه‌تا ساڵی 2012ه‌وه دابه‌ش بوو.
ئه‌ندامێکی گرووپی به‌رگری مه‌ده‌نی سوریا به ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێسی گوت که بومبارانی سه‌رله‌نوێ شەڕێکی سەخت دەهێنێت گۆڕێ.