Accessibility links

بەهۆی تەقەکردن لە نێو بازاڕێک لە ئەمەریکا 5 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستان لە ولایەتی واشنتۆنی باکوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا دەڵێن کەسی پێنجهەمیش بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی لە نێوبازاڕێک لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی گیانی لەدەست دا.

چوار ژن و پیاوێک بەهۆی تەقەکردن لە نێو بازاڕی مەیسیس کوژران.

مارک فرانسس کاربەدەستێکی ئاسایش لە ولایەتی واشنتۆن دەڵێت هەتا ئێستا هێرشبەرەکە دەستگیر نەکراوە و دووا جار بینرابوو کە بەرەو بازاری بەرلینگتن دەڕۆشت لە کاسکد مۆڵ کە نزیکەی 100 کیلۆمەتر دوورە لە باکوری شاری سیاتڵەوە.

کاربەدەستان وێنەی ئەو پیاوە گومانبارەیان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە.

فرانسس گوتی هێرشبەرەکە پیاوێکی ئیسپانییە و کراسێکی ڕەشی لەبەردایە.

کاسکد مۆڵ مۆڵێکی گەورەی داخراوە و کۆمەڵێک بازاڕی گەورەو ڕێستوڕانت و سینەمای تێدایە.

XS
SM
MD
LG