Accessibility links

ئێران پێشوازی دەکات لە ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و ڕوسیا بۆ ئاگربەست لە سوریا


ئێران دەڵێت پێشوازی دەکات لە ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و ڕوسیا بۆ ئاگر بەست لە سوریا، کە خۆی لەوێ هاوپەیمانی سەرەکی بەشار ئەسەد بوو لە ماوەی پێنج ساڵی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێران ISNA ڕۆژی یەکشەممە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەوە بەهرام قاسمییەوە دەڵێت " ئێران هەمیشە پێشوازی لە ئاگر بەست لە شەڕی سوریاو دەستڕاگەیشتنی هەمو خەڵکی وڵاتەکە بە هەمو پێدواویستەییەکانیان کردووە".

بڕیارە ئەو ڕێککەوتنە لە شەوی دووشەممەوە کاریگەر بێت. هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد و سەرهەڵداوانی کە ئەمەریکاش پشتیوانیان لێدەکات هێرشەکانیان ڕابگرن لە کاتێکدا ئەمەریکا و ڕوسیا بە هێزێکی هاوبەش شەڕی دژ بە تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی و توندڕەوانی سەربە ئەلقاعیدە دەکەن.

ئێران و ڕوسیا لەم پێنج ساڵەی شەڕی ناوخۆی سوریادا هاوپەیمانی سەرەکی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بوون. تاران ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی لەشکری لەگەڵ سوپای پاسداراندا ناردووە بۆ سوریا تا شانبەشانی هێزەکانی ئەسەد شەڕ بکەن.

XS
SM
MD
LG