Accessibility links

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر سوریا


بۆ دوهەم جارە لەم هەفتەیەدا لەشکری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردۆتە سەر سوریا پاش ئەوەی موشەکێک گیراوەتە بەرزاییەکانی گۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل.

ڕۆژی شەممە لەشکری ئیسرائیلی ڕایگەیاند هێرشی کردۆتە سەر تۆپخانەکانی سوریا پاش ئەوەی موشەکێک لە باکوری بەرزاییەکانی گۆلانی داوە. هیچ زیانی گیانی بەهۆی ئەو هێرشە ڕووینەداوە. ڕووداوێکی هاوشێوە لە ڕۆژی پێنجشەممەش ڕوویدا.

ئیسرائیل بە شێوەیەکی زۆر خۆی بە دوور گرتووە لە شەڕی سوریای دراوسێیەوە، بەڵام زۆر جار هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بەم جۆە ئەنجام دەدات کاتێک هێرش بکرێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی.

بە شێوەیەکی زۆریش بڕوا دەکرێت ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردبێتە سەر ئەو چەکانەی کە دەڵێن نێردرابوون بۆ ملیتانەکانی گروپی حزبوڵای لوبنانی، کە هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەدە.

ئیسرائیل لە شەڕی ساڵی 1967 ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیگرت بەسەر بەرزاییەکانی گۆلاندا کرد.

XS
SM
MD
LG