Accessibility links

تورکیا پێشوازی دەکات لە ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ڕوسیا


تورکیا پێشوازی دەکات لە ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و ڕوسیا بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لە سوریا و ناردنی پێداویستی مرۆیی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە بە ڕێککەوتنەکە کە بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەر بێت کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی قوربانی موسوڵمانان.

وەزارەتەکە دەڵێت تورکیا هاوکاری مرۆیی بە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەوانەی شاری حەلەبی سوریا دەکات، کە لەماوەی چەند مانگی ڕابوردوو سەختترین شەڕ لەوێ ڕوویداوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت ئەم ڕێککەوتنە زۆر گرنگە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سەرانسەری سوریا بەتایبەتی لە حەلەب.

تورکیا لە مانگی ڕابوردوو دەستی بە ئۆپەراسیۆنی ئەوبەری سنوور کرد لە ناو سوریا بە مەبەستی هاوکاری کردنی ئەو سەرهەڵداوانەی کە شەڕ بۆ ڕووخانی بەشار ئەسەد دەکەن مەبەستی تورکیا شەڕی دژ بە داعش و دوورخستنەوەی هێزە کوردییەکان بوو لە سنوری خۆی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات و ئەو بە گومانەوە لێیان دەڕوانێت.

XS
SM
MD
LG