Accessibility links

ئەمەریکا و ڕوسیا کار لەسەر ڕێککەوتنێکی لەشکری لە سوریا دەکەن


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا کاردەکەن لەسەر ڕێککەوتنێکی لەشکری دژ بە داعش و لایەنەکانی سەربەئەلقاعیدە لە سوریا. ئەگەر ڕێککەوتنەکە سەربگرێت ئەوا فشار دەخرێتە سەر ‌هێزەکانی ئاسمانی و زەمینی بەشار ئەسەد کە لە ناوچەکاندا بکشێنەوە. هەڵمەتێکی نوێ دەستپێبکات بۆ گەیاندنی کەرەستەی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی کە دەستبەجێ پێویستیان پێیەتی.

ئەو زانیارییانەش ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندران کاتێک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ زنجیرەیەک کۆبونەوەی تریان لە ژنێڤ ئەنجام دا بۆ خستنەڕووی ئامانجەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە وێرانکارە ئاڵۆزەی سوریا.

جۆن کیری ڕایگەیاند " پێمان وایە ئەو بەرنامەیەی کە هەیە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت و پەیڕەوی بکرێت ئەوا ئەو تواناییەی هەیە کە گۆڕانکاری بهێنێتە ئاراوە".

ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنەو ئەوەیە لە کۆتاییدا ڕێککەوتنێک بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان ئەسەد و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدرێت بە مەبەستی بێدەنگکردنی چەککان لە سوریا، لە کاتێکدا زلهێزانی جیهان سەرنج بخەنە سەر شەڕ دژ بە جیهادییەکان.

XS
SM
MD
LG