Accessibility links

دەیان هەزار کورد لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان ساز دەکەن


هەزاران کورد، کە زۆربەیان وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بەرز کردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە لە شاری کۆلنی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکیان سازدا دژ بە ڕێبازەکانی حکومەتی تورکیا.

ڕێکخەرەکانی ئەو خۆپیشاندانە دەڵێن بەشێکی مەبەستیان ئەوەیە کە ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بکەن بۆ باکوری سوریا و بە هەڵسوکەوتێکی دیکتاتۆرانەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەقەڵەمی دەدەن. ئەوان دەشڵێن ئۆجەلان، لە لە ساڵی 1999 وە لە زیندانی تورکیایە دەبێت وەکو هاوبەشێکی شەرعیەتپێدراوی وتووێژکردن دانی پێدابنرێت.

پۆلیسی کۆلن زیاتر لە هەزار پۆلیسی لەو شوێنە بڵاو کردبۆوە. بەرپرسی پۆلیسی شارەکە بە ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕاگەیاندووە کە ڕێگەدراوە وێنەی ئۆجەلان بەرزبکرێتەوە بەڵام ڕیگەیان نەدابوو کە سیمبوڵی پەکەکە کە پارتێکی قەدەغە کراوە بەرز بکرێتەوە .

ئەو خۆپیشاندانە تەواوی ڕۆژی شەممە بەردەوام بوو کە نزیکەی 30 هەزار کەس تیایدا بەشدار بوون و هێچ گرفتێکی بەرچاو تیایدا ڕانەگەیەندراوە. لە مانگی ڕابوردوو لە هەمان شوێندا نزیکەی 40 هەزار کەس خۆپیشاندانیان سازدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هەوڵی کودەتاکەی تورکیا و پشتیوانی دەربڕین بۆ ئەردۆغان.

XS
SM
MD
LG