Accessibility links

تانکەکانی تورکیا لە لایەکی ترەوە دەچنە نێو سوریاوە


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت تانکەکانی تورکیا چوونەتە ناو سوریا لە ناوچەی چۆبانبی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئەمەش وەکو ئۆپەراسیۆنێکی نوێی هێزی قەڵغانی فورات.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا دەڵێت تانکەکانی تورکیا ڕۆژی شەممە چوونە ناو سوریاوە بۆ پشتیوانی کردن لە سەرهەڵداوانی سوریا کە شەڕی دژ بە داعش دەکەن.

تورکیا لە 24 ی مانگی 8 دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنی ئەوبەری سنوور بۆ ناو سوریا لەگەڵ لەشکری ئازادی سوریا کە بۆ پاککردنەوی گوندەکانی جەرابلوس لە چەکدارانی داعش. لەو کاتەوە سەرهەڵداوەکان چەندین گوندیان لە سنووری تورکیا نزیک جەرابلوس و ڕۆژئاوای چۆبانبی پاککردۆتەوە.

یەکەکانی لەشکری ئازادی سوریا شەڕیان دژ بە یەکینەکانی پاراستی گەلی کوردەکانیش کردووە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات. ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت بەم ئۆپەراسیۆنە نوێیەی قەڵغانی فورات چاوەڕوان دەکرێت هێڵی عەزاز و جەرابلوس لە لایەنە تیرۆرستەکانی پاک بکرێتەوە.

XS
SM
MD
LG