Accessibility links

یاسای هەڵگرتنی چەک لە تێکساس مشتومڕی لێ دەکەوێتەوە


لە زانکۆی تێکساس ساڵی نوێی خۆێندن دەسیپێکردەوە لە کاتێکدا ئەو یاسا نوێیەش کەوتە بواری جیبەجێ کردنەوە کە ڕێگا دەدات هەر کەسێک مەوڵەتی چەکی شاراوەی هەبێت بتوانێت دەمانچە ببات بۆ ناو زانکۆ لەگەڵ خۆیدا بە مەرجێک بشاردرێتەوە و لەبەر چاو نەبێت.

لە زانکۆی هیوستن زۆربەی خوێندکارەکان نیگەرانیان ڕاگەیاندووە.

عەلی ڕاجوانی خوێندکاری زانکۆکە دەڵێت " من خۆشحاڵ نیم بەم یاسایە، نەک لەبەر ئەوەی کە بترسم بڵێم دەکوژرێم، بەڵام هەست ناکەم هیچ پێویستیەک هەبێت بە چەک لە ناو زانکۆ".

لە مانگی 1 وە هەمان یاسا ڕێگای داوە کە چەک بە ئاشکراییش هەڵبگیرێت بەڵام بە مەرجێک مامەڵەی ڕاستی لەگەڵدا بکرێت لە زۆربەی شوێنەکانی تری گشتی ولایەتەکەدا.

کاربەدەستانی ولایەتەکە دەڵێن تەنها نزیکەی لە سەدا 4 ی زیاتر لە 27 ملیۆن دانیشوانی ولایەتەکە توانیویانە مەوڵەتی چەکی شاراوە بەدەستبهێنن.

ئۆفیسی دادپرسی گشتی تێکساس وەڵامی هەمو گازندەکانی ئەو دەزگایانەی داوەتەوە کە چەکبردنە ناویان قەدەغە بوو. لەم هەفتەیەدا حکومەتی ولایەتەکە گازندەی لەسەر شارەوانی واڵتەر تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی ڕێگای نەداوە ئەو هاوڵاتیانەی کە مەوڵەتی هەڵگرتی چکیان بە نهینی هەیە دەمانچەکانیان ببەنە ناو دادگاوە.

سەرۆکی زانکۆکان و مامۆستاکان زۆر مشتومڕیان کرد لەسەر ئەوەی کە دەبێت ڕێگا نەدرێت دەمانچە ببڕێتە نێو زانکۆکانەوە بەڵام فەرمانڕەوای تێکساس پەسەندی نەکرد.

XS
SM
MD
LG