باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە گەیشتە چین بۆ بەشداری کردن لەگەڵ ڕێبەرانی جیهاندا لە کۆبونەوەی گروپی 20.
سەرۆک ئۆباما لەگەڵ سەرۆکی چین شی ژینگپینگ کۆدەبێتەوە بەر لە لوتکەیەکە.
پاش کۆبونەوەی گروپی 20 کە بڕیارە ڕۆژی یەکشممەو دووشەممە ئەنجام بدرێت سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ڤێتمان و لاوس دەکات بۆ کوبونەوەی ڕێکخراوەکانی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و کۆبونەوەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ڕۆژی سێ شەممە هەتا پێنجشەممە.
لە میانەی کۆبونەوەی لوتکەیی گروپی 20 دا سەرۆک ئۆباما ڕووبەڕووی لیستێکی دوورودرێژی گرفتە سەختەکان دەبێتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت ڕێبەرانی 20 وڵاتانی پیشەسازی جیهان مشتومڕ بکەن لەسەر کە چؤن بتوانن بە باشترین شێوە ئابوری جیهان بەرەو پێشبەرن و کار بکەن بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ گۆڕانی کەشو هەوا.