Accessibility links

زانکۆی جۆرج تاون داوای لێبوردن دەکات بۆ فرۆشتنی 272 کەس


زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتۆن ڕایگەیاند مافی زیاتر دەدات بۆ وەرگرتنی ئەوانەی کە نەوەی ئەو کۆیلانەن خاوەنەکەیان کڵێسای بەناوی مێریلاند جیسوتس بوو، وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ داوای لێبوردن کردن لەو قازانجانەی بەهۆی فرۆشتنی خەڵکی کۆیلەوە کردویەتی.

ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە کە زانکۆی جۆرج تاون ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و داوا لە ڕێبەرانی دەکات کە بە فەرمی داوای لێبوردن بکات لە بەشداری کردنی ئەو زانکۆیە لە بازرگانی کردن بە کۆیلەوە.

سەرۆکی زانکۆی جۆرج تاون جۆن دیاگۆ ڕایگەیاند " ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە پێویستە ئەو بەشە ئازار بەخشەی مێژوومان بڕەوێنینەوە ئەوەیش بەشداری کردنمان بوو لە بونیادی کۆیلایەتی و قازانجەکانی کە وەرمان گرتووە لە فرۆشتنی 272 کۆیلەی، منداڵ، ژن و پیاو لە کڵێسای ئاینزای جەسیوتی مەریلاند".

لە ساڵی 1838 دوو قشە ئەو ژن و منداڵ و پیاوانەیان بە سەدو پانزە هەزار دۆلار فرۆشت، کە بە پارەی ئەمڕۆ دەکاتە نزیکەی سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار، بۆ ئەوەی قەرزی زانکۆکە بدەنەوە.

جۆن دیاگۆ دەشڵێت " ئێمە ئاشتبوونەوەیەکی گشتی دەکەین کە تیایدا ئێمە داوای لێبوردن دەکەین بۆ بەشداری کردنمان لە ئینستتوتی بە کۆیلە کردن و بەتایبەتی بۆ فڕۆشتنی 272 منداڵ، ژن و پیاو".

ئەو ڕێککەوتنی فرۆشتنە یەکێکە لە گەورەترین بەڵگەنامەی بازرگانی کردن بە کۆیلەکانەوە لە مێژوودا. لێکۆڵێنەوەکانی زانستی جیناتی نەوەکانی زۆربەی ئەو کۆیلانەیان دەستنیشان کردووە کە ئێستا لە ژیاندان. زانکۆکە دەیاندۆزێتەوەو و مافی زیاتریان پێدەدات بۆ خوێندن لەو بونیادەدا.

XS
SM
MD
LG