Accessibility links

10 هەزار پەنابەری سوریای لەم هەفتەیەدا دەگەنە ئەمەریکا


وڵاتەیەکگرتۆکانی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا بەئامانجی خۆی دەگات بۆ وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەری شەڕی سوریا لە پرۆگرامێکی یەک ساڵ خایەنی نیشتەجێبووندا.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئۆردن ڕۆژی یەکشەممە ئەم وتەیەی ڕاگەیاند دوابەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ خیزانی پەنابەرە سورییەکان بەر لەوەی بەرەو ولایەتەکانی کالیفورنیا و ڤرجینیا بەرێبکەون.

پرۆگرامی نیشتەجێبوونی پەنابەرە سوریاییەکان بوو بە تەوەرێکی مشتومڕلەسەر لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا کە دۆنالد تڕەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی دەڵێت ئاوارە سوریاییەکان دەبنە مایەی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا.

ئەڵس ویڵس باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئۆردن ئەمڕۆ گوتی پەنابەران بە پرۆسەیەکی تۆکمەی پشکنین تێپەردەبن لەو دەمەی دێنە ناو ئەمەریکاوە، گوتیشی ئامانجی نیشتەجێکردنی 10 هەزار پەنابەری سوریایی لە ئەمەریکا بۆ ساڵی 2016 لە ڕۆژی دووشەممە تەوادەبێت لەو دەمەی بە سەدان پەنابەری سوریایی لەماوەی 24 کاژێردا لە ئۆردنەوە بەرەو ئەمەریکا دەگوێزرێنەوە.

XS
SM
MD
LG