Accessibility links

ملیتانە کوردەکان هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی دیاربەکر


کاربەدەستان و ئاژانسە هەواڵییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕادەگەیەنن ملیتانە کوردەکان موشەکێکیان گرتۆتە فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا زیانێکی کەمی دارایی گەیاندووە و زیانی گیانی نەبووە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ڕایگەیاندووە سەرهەڵداوانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان یان پەکەکە، وا دیارە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسیان لە فڕۆکەخانەی دیاربەکر (ئامەد) کردبێت بە ئامانج. ئاژانسەکە دەشڵێت سەرنشینەکان ڕەوانەی شوێنێکی پارێزراو کران و پاش ماوەیەکی کورت لە هێرشەکە شەڕە تەقە دەستیپێکرد.

ئۆفیسی فەرمانڕەوای دیاربەکر ڕادەگەیەنێت کە پەنجەرەکانی دەروازەی چوونەژوورەوەی سەرنشینە تایبەتەکان شکاون و دەشڵێت گەڕان بەدوای ئەنجامدەری ئەو ڕووداوە دەستیپێکردوە.

توندوتیژییەکانی نێوان پەکەکە و هێزەکانی ئاسایش لە ساڵی ڕابوردۆوە دەستیپێکردەوە، پاش ئەوەی کە پرۆسەی ئاشتی دووساڵەی نێوانیان لە مانگی 7 ی ڕابوردوو کۆتایی پێهات. لەوکاتەە زیاتر لە 600 سەربازی تورک و هەزاران گەریلای پەکەکە کوژراون. گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن سەدان کەسی مەدەنیش بەهۆی پێکدادانەکان گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG