ئێواره‌ى ڕۆژی یەکشممە كه‌سێكى خۆكوژ له‌به‌رده‌م حوسه‌ینیه‌یه‌كدا له‌گه‌ره‌كى واستى كه‌ركوک خۆى ته‌قانده‌وه و ، به‌وهۆیه‌وه 6 كه‌س برینداربوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوك، لە پەیوەندییەکدا بە پەیامنێری بەشی کوردی ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا دڵشاد ئەنوەری ڕاگه‌یاند"ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ى كه‌سێكى خۆكوژه‌وه و له به‌رده‌م حوسه‌ینیه‌یه‌كدا ئه‌نجامدراوه." به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، خۆكوژه‌كه كه پشتێنى بۆمبڕێژكراوى له‌خۆى به‌ستبوو ، ویستبووى بڕواته نێو حوسه‌ینیه‌كه‌وه و خۆى بته‌قێنێته‌وه ، به‌ڵام پۆلیسى پاسه‌وانى حوسه‌ینیه‌كه ڕێگرى لێكردووه بۆیه له‌ده‌ره‌وه‌ى حوسه‌ینیه‌كه خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه. به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركوک بە ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد 6 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوون ، كه له‌نێو برینداره‌كاندا پۆلیسى پاسه‌وانى حوسه‌ینیه‌كه‌ى تێدایه.