Accessibility links

سەرهەڵداوانی سوریا هەوڵ دەدەن لە تورکیاوە هێرش بکەنە سەر شارۆچکەی جەرابلوس


کاربەدەستێکی باڵای سەرهەڵداوانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەدان لە سەرهەڵداوانی سوریا خۆئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچەیەی سەرسنوری تورکیا کە لە ژێر دەستی داعشدایە، ئەم هەنگاوەش نیگەرانی هێناوەتە ئاراوە لە ناو کوردەکاندا سەربارەت بەو هیوایەی بۆ فراوانکردنی ناوچەکەیان هەیانە.

کاربەدەستێکی کە ئاگاداری پلانەکانە بەڵام نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەندڕۆژی داهاتوودا گروپی سەرهەڵداوانی کە تورکیا پشتیوانیان لی دەکات و لە ژیر ناوی لەشکری ئازادی سوریا کار دەکەن، هێرشێک بکەنە سەر جەرابلوس لە ناو تورکیاوە.

ئەو کاربەدەستە گوتی لایەنەکان لە ناوچەیەکی نزیک سنور لە ناو تورکیا کۆدەبنەوە.

جەرابلوس دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە، و دووا شارۆچکەی سەرەکییە لە نێوان سنوری سوریا و تورکیا لە ژێر دەستی داعشدا مابێت.

بە گرتنەوەی جەرابلوس ئەو گروپەی سەرهەڵداوان ڕێگە دەگرن لە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، ئەو گروپەی کە چەکدارە کوردەکان تیایدا باڵادەستن و لە 6ی مانگی 8 توانیان شاری مەنبج ئازاد بکەن.

تورکیا کە پشتیوانێکی سەرەکی لەشکری ئازادی سوریایە، نیگەرانی ئەوەیە کە کوردەکان هێزەکانی سوریای دیموکرات بەکاربهێنن بۆ فراوانکردی دەسەڵاتی خۆیان لە سەرانسەری باکوری سوریا. هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئێستادا کەناری ڕۆژهەڵاتی فوراتیان لەدەستدایە.

لە ڕۆژی شەممە بینالی یەلدەرەم سەرۆک وەزیری تورکیا ڕایگەیان کە ئەنکەرە هەوڵدادات ڕۆڵێکی گاریگەرانەتری هەبێت لە ناکۆکییەکانی سوریادا لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو تا بتوانێت ڕێگربێت لەوەی سوریا دابەشبێت بەسەر هێڵەکانی نژادیدا.

ڕێبەرەکەی سەرهەڵداوەکان دەڵێت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوودا داعش کەسانی خۆیان لە جەربلوس دەرکردووە. لە ڕۆژی هەینیش چاودێرێکی شەڕەکان ڕایگەیاند خێزانەکانی شەڕکەرانی داعش لە جەرابولس دەردەچن و بەرەو ڕەققە دەڕۆن.

XS
SM
MD
LG