Accessibility links

دواین ئاماری پێشکەوتنەکانی ئەمەریکا لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد دا


مەلەزانی دێرینی تیمی ئەمەریکا مایکل فلپس و مەلەزانی نوێ کاتی لێدکی وا دیارە ڕۆژی هەینیش خەڵاتەکانی یارییەکانی مەلە داگیر دەکەن لە ئۆلۆمپیادی 2016 ی ڕیۆدا.

فلیپس لە مەلەی هەمەجۆری 200 مەتریدا لە ڕۆژی 5 شەممە خەڵاتی زێڕینی بە دەستهێنا، و ئەمڕۆ لە 100 مەتری مەلەی جۆری پەپولەییدا بەشداری دەکات، لە کاتێکدا لێدکی ئەمشەو کۆتایی بە 800 مەتری باسکە مەلە دەهێنێت.

ئەگەر سەربکەوێت ئەوا لێدکی دەبێتە خاوەری خەڵاتی زێرینی 200،400 و 800 مەتری باسکە مەلە. و ئەگەر فلیپسیش بیباتەوە دەبێتە خاوەی 5هەمین خەڵاتی زێڕین لە یارییەانی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ و 23 هەمین خەڵاتی زێرین لە پیشەی ئۆلۆمپیادیدا.

هاوکات تیمی تۆپی پێی ژنانی ئەمەریکا بەرەو یارییەکانی چارەکە کۆتایی دەڕۆن، ڕۆژی هەینی ڕووبەڕووی تیمی سوید دەبنەوە. پاشان ئەڵمانیاو چین ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. کەنەداش لەگەڵ فەرەنسا یاری دەکات و بەڕازیلیش لەگەڵ ئوسترالیا.

یاریزانی جیمناستیکی ئەمەریکا سیمۆن بایلس توانی لە جیمناستیکی ژناندا مەدالیای زێڕین بە دەستبهێنێت. بایلس لە زۆربەی شێوازەکانی جیمناستیکی ژناندا مەدالیای زێڕینی بردۆتەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەمەریکا لە ئۆلۆمپیادی ڕیۆدا 38 مەدالیای بە دەستهێناوە 16 ی زێڕین، 12 ی زیو و 10 برۆنزی. دوابەدوای ئەمەریکا چین 11 ی زێڕین، 8 ی زیو و 11ی برۆنزی بە دەستهێناوە. ژاپۆیش توانیویەتی 7 مەدالیای زێڕین 2 ی زیو و 13 ی برونس بباتەوە. ڕوسیا 4 زێڕ، 8 زیو و 7 برۆنزی بردۆتەوە. بەریتانیا 4 زێڕ، 6 زیو و 6 برۆنزی بردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG