لە هەفتەی ڕابوردوو وەزیری بەرگری عێراق خالد ئەلعوبەیدی بانگهێشتی پەرلەمان کرا، لە کاتێکدا کە پرسیاری لێ دەکرا لە بری وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەرۆکی پەرلەمان و چەند ئەندامێکی تری پەرلەمانی بە گەندەڵی تاوانبار کرد. ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی کە سەرۆکی پەرلەمان دانشتنەکە جێبهێڵێت و ئارام شێخ محەمەد جگرە کوردەکەی دانیشتنەکەی بەڕێوە برد.
ئەو تاوانبار کردنەش بوو بە هۆی دوو بارە سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزییە سیاسییەکان لە ناو عێراقدا لە کاتێکدا وەزیری بەرگری و سەرۆکی پەرلەمان هەردوکیان سوننە ئاینزان.
بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە بەرنامەی تیرێژ میواندارێتی دکتۆر ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێڕاق و دکتۆر عەبدول کەریم خەسرەو مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی هەوڵێر دەکات.
دەقی بەرنامەکە