Accessibility links

پاکسازی گەندەڵی لە فیلپین


پاکسازی گەندەڵی لە فیلپین

سەرۆکی فیلپینی لیستێکی بە ناوی 150 دادوەر، شارەوان، یاسا دانەر و کەسایەتیە لەشکەریەکان ئاشکرا کرد کە دەڵێت پەیوەندیان بە قاچاغی کەرەستەکانی بەنگ و سڕکردنەوەدا هەیە.

رۆدریگۆ دویتویرت پسولەی دەمانچەی هەموو ئەوانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووە هەڵوەشانۆتەوە و پێیان ووتوە تا رۆژی دووشەممەیان بە دەستەوە ماوەبۆ ئەوەی خۆیان بدەن بە دەست بۆ لێکۆڵینەوە لە پاکردنەوەی ناوی خۆیان.

سەرۆکی فیلپین لە ووتاری سەرانسەری تەلفزیۆنی رۆژی یەکشەممەیدا بە کەسایەتیەکانی پۆلیس و لەشکەر، ئەوانەی پاراستنی هەندێ لەو کەسانەی کە لە لیستەکەدا ناویان هاتوە پێیان راسپێردراوە، فەرمانی داوە بکێشنەوە بۆ بنکەکانیان.

دویتویرت هەر لەو کاتەی لە مانگی 6 وە هاتوەتە سەر کار، شەری دژ بە قاچاغی بەنگ و سڕکردنەوە کوشتنیسەدان لە قاچاغچیانی لێ کەوتوەتەوە و دەستگیرکردنی هەزارانی تر، لە کاتێکدا سەدان هەزاری تریش خۆیان داوەتە دەستی کاربەدەستان.

XS
SM
MD
LG