Accessibility links

چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەڵێن دەستان بەسەر چەکو تەقەمەنی ئەمەریکادا گرتووە


ملیتانەکانی کە پەیوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە هەیە چەند وێنەیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا چەک و تەقەمەنی ئەو سەربازە ئەمەریکاییانە نیشان دەدات کە لەلایەن گروپێکەوە لە ئەفغانستان دەستگیر کرابوون.

ئەو وێنانەی کە لە ڕۆژی شەممە بڵاو کراونەتەوە موشەک هاوێژی سەرشان، ڕادیۆ، هەنارۆک و چەند ئامێرێکی تر نیشان دەدەن کە لەلایەن سەربازانی ئەفغانییەوە زۆر بەکار نایەن. و هەروەها لە وێنەکاندا چەند ناسنامەیەکی سەربازێکی ئەمەریکایی شارەزا ڕایان لارسن نیشان دەدات.

سەرکردایەتی لەشکری ئەمەریکا لە کابول نکوڵی لە هەر شیانێکی دەستگیرکردنی ئەو سەربازە کردووە، و دەڵێت لە ئێستادا لەگەڵ یەکە لەشکرییەکەی خۆیدا خەریکی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیەتی.

سەربازانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمەریکا شانبەشانی هێزی ئەفغانی شەڕ دەکەن دژ بە ئەو ملیتانانەی کە لە هەرێمی نانگەرهاری سەر سنوری پاکستان پشتیوانیان بۆ داعش دەربڕیوە.

لە مانگی 7 دا سەرکردەکانی لەشکری ئەمەریکا ڕایانگەیاند بەلایەنی کەم 5 سەربازی هیزی تایبەت بریندار بوون لە شەڕێک لەو ناوچەیەدا.

سەرکردەیەکی لەشکریش دەڵێت ناسنامەو کەرەستەکانی ئەو سەربازە لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەجێ مابوون.

XS
SM
MD
LG