Accessibility links

بەشێکی زۆری شاری منبج لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت


بە پێی ڕاپۆرتان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک نزیکەی تەواوی شارێکی ستراتیژی باکوری سوریا کە پێشتر شوێنی سەرەکی دەوڵەتی ئیسلامی بوو کۆنترۆڵ کردووە.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە بریتین لە جەنگاوەرە عەرەب و کوردەکان ڕۆژی شەممە زۆربەی بەشەکانی شاری منبجیان کۆنترۆڵ کردووە و لە ئێستادا شەڕی دژ بەو داعشانە دەکەن کە لە ناو شارەکەدا ماون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دوو مانگ لەمەو بەر بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هێزی تایبەتی ئەمەریکا دەستیان بە هەڵمەتی کۆنترۆڵ کردنەوەی مەنبج کرد.

موستەفا بالی چالاکوانێکی کوردی بنکە لە سوریا ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە " لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی شارەکە کۆنترۆڵ دەکرێت". هاوکات گوتیشیەتی " داعش هێشتا بەشێکی کەمی شارەکەیان لە دەستدا ماوە لە ناویاندا گەڕەکی سەرەکی سەراب لە باکوری ڕۆژئاوای شارەکە".

XS
SM
MD
LG