Accessibility links

پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا پشتیوانانی گولەن دوور دەخاتەوە


ڕۆژی هەینی پارتی دەسەڵاتدار لە تورکیا ڕێنمایی دا بە لقە خۆجێییەکانی و شارەوانییەکانی سەر بە پارتەکەی کە خۆیان پاک بکەنەوە لە هەر کەسێکی کە گومان دەکەن سەر بە کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا فەتحوڵا گولەن بێت، کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە تاوانبار کراوە بە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15 ی مانگی 7 لە وڵاتەکە.

گولەن نکوڵی لەوە دەکات کە دەستی هەبوبێت لەو هەوڵەدا یاخود پێشتر ئاگاداری ئەو پلانە بوبێت کە زیاتر لە 270 کەسی تێدا کوژران.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ڕایگەیاند پارتی دادو گەشەپێدانی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، فەرمانێکی دەرکردووەو داوا لە ئەندامەکانی دەکات " دەستبەجێ هەوڵەکانیان دەستپێبکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان هەیە بە بزوتنەوەی گولەنەوە و یان ئەو کەسانەی کە پشتیوانی لە هەوڵی کودەتاکە دەکەن.

ئەم فەرمانە چەند کاتژمێرێک بەر لە گەیشتنی سەرۆکی کازاخستان نورسوڵتان نەزاربایڤ بوو بۆ تورکیا، ئەویش بوو بە یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی بیانی کە سەرادانی ئەو وڵاتە بکات لە پاش هەوڵە سەرنەکەوتووەکەی کودەتاکەوە. تورکیا فشار دەبات بۆ هاوپەیمانەکانیشی کە خوێندنگاکان و ڕێکخراوە خێرخوازەکانی سەر بە گولەن دابخەن و چاوەڕوان دەکرێت داوا لە ڕێبەری کازاخستانیش بکات کە ڕێکخراوەکانی سەر بە گولەن لەو وڵاتەکی ناوەڕاستی ئاسیا دابخات.

XS
SM
MD
LG