سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و رێکخراوەی هەرە باڵای مافەکانی مرۆڤی کیشورەکە سەردانی تورکیا دەکەن بۆ وتو وێژکردن لەگەڵ رێبەرانی وڵاتەکەدا و کاربەدەستانی ئوپۆزسیۆن، کە ئەمە یەکمین سەردانە لە لایەن کاربەدەستانی باڵای یەکێتی ئەوروپاوە بۆ تورکیا پاش کودەتاکەی 15 ژولای.
ثوربیۆرن یۆگلاند لە رۆژی چوارشەممە گەیشتە ئەنکارا و بریارە لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوگان و سەرۆک وەزیر بیناڵی ییلدرم، وەزیری کاروبارەکانی دەرەوە، وەزیری داد و سەرۆکی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆببێتەوە.
ئەردوگان هێڕشی بردبوە سەر هاوپەیمانانی رۆژئاوا بۆ کەم روونی پشتێوانیکردنیان بۆ حکومەتەکەی پاش کودەتا سەرنەکەوتووەکە کە بوە هۆێ کوشتی فەرەتر لە 270 کەس.
ئەردوگان لە رۆژی چوارشەممە تاوانباری وڵاتانی رۆژئاوای کرد بەلایەنگێری لە تیرۆریسم و ئاماژە بەوە کرد کە هیچ لە رێبەرانی ئەوروپایی سەردانی تورکیایان نەکردووە بۆ دەربڕینی پشتێوانیکردنیان پاش کودەتاکە.