داواکاری گشتی عێراقی بە دووای کارمەندانانی گەندەڵکارە
ووتە بێژێکی دادوەری لە رۆژی چوارشەممە ووتی داواکاری گشتی عێراقی دژ بە کاربەدەستان لە نێوانیان سەرۆکی پەرلەمان کە لە لایەن وەزیری بەرگریەوە بە گەندەڵی تاوانبار کراوە، سکاڵایەکی لەدژ تۆمار کردووە.
وەزیری بەرگری خالید عوبەیدی، سەلیم جبوری و چەندین لە یاسادانەرانی تری بە گەندەڵی تاوانبار کردووە، لە کاتێکدا خۆێ لە رۆژی دووشەممە بەرامبەر بە چەندین بوختان لە لەپەرلەماندا پرسینەوەی لێکراوە.
وتە بێژ عەبدولستار بەیرەقدار لە بەیاننامەیەکدا ووتی سەرۆکی داواکاری گشتی دژ بە هەموو ئەوانەی کە لە لێپرسینەوەکەدا عوبەیدی ناویان هێنابوو سکاڵایەک بە دژیان تۆمار کردووە.
عالیە نەسیف، حەنان فەتلاوی لە نێوان ئەو پەرلەمانتارانەن کە عوبەیدی بە گەندەڵی تاوانبار دەکەن.