Accessibility links

وەزیرێکی تورکیا: بڕیاری ئەڵمانیا بۆ ڕێگەگرتن لە ئەردۆغان تا وتارێک پێشکەش بە خۆپیشاندەرانی کۆڵهن بکات، بە تەواوەتی دژ بە دیموکراسیە


وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا لە لاپەڕەی تویتەی خۆی ڕایگەیاندووە بڕیاری دادگایەکی ئەڵمانی بۆ ڕێگاگرتن لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تا وتارێکی ڤیدۆیی پێشکەش بە خۆپیشاندەران بکات لە کۆلهنی ئەڵمانیا دژ بە بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕینە.

عومەر چلیک بە زمانی ئینگلیزی لە سەر تویتەرەکەی وەهای نوسیوە "بڕیاری دادگای دەستوریی ئەڵمانیا بۆ خۆپیشاندەرانی دژە کودەتا لە کۆڵن بە تەواوەتی بە پێچەوانەی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسییە".

ئەو ڕێپێوانەی کە لە کۆڵهن ئەنجام درا بۆ پشتیوانی بوو لە دیموکراسی تورکیا دوابەدوای هەوڵە سەرنەکەوتووەکەی کودەتای لەشكری کە لە 15 و 16 ی مانگی 7 ڕوویدا. میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن دادگاکە ڕێگای نەدا ئەردۆگان بە ڕێگای ڤیدۆچات وتارێک پێشکەش بە ئامادەبوان بکات بە هۆی نیگەرانییەکان لەسەر جیاوازی خەڵکەکە.

شایانی باسە زۆرترین تورکی دورە وڵات لە ئەڵمانیا دەژین.

XS
SM
MD
LG