Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە سۆمالیا 13 کەس دەکوژرێن


بەلایەنی کەم 13 کەس کوژراون لە ناویاندا 7 هێرشبەریش لە هێرشێکی ئەمڕۆ یەکشەممەدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی سۆمالیا لە مەگادیشۆ.

وەزیری ئاسایشی ناوخۆ عەبدریزاک عومەر محەمەد بە بەشی سۆماڵی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئامانجی هێرشەکە بنکەی لێکۆڵێنەوەی تاوانانەکان بوو.

عومەر مەحەمەد گوتیشی " دوو هێرشبەری خۆکوژ بەرەو دەروازەی سەرەکی بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانەکان چوون یەکێکیان لە دەرگای پێشەوە خۆی تەقاندەوە و ئەوی تریش لە ناوەڕاسی ڕێگاکە و پاشان پێنج چەکدار بە چەکی قورسەوە هەوڵیان دا بچنە نێو باڵەخانەکە، سیانیان لە دەرەوە کوژران و دووانی تریشیان لە کاتێکدا کە چوونە ژوورەوە".

بەلایەنی کەم 10 کەسیش لەم هێرشەدا بیندار بوون. عەبدیکەمال مۆلین شوکری وتەبێژی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند بەلایەن کەم 13 کەس کوژران، 7 هێرشبەرەکە، سەربازێکی حکومەت و 5 کەسی سڤیل.

گروپی تیرۆرستی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG