Accessibility links

کلنتن سیناتۆری فێرجینیا بۆ جێگری دەستنشان دەکات


کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی هەلەری کلنتن، سیناتۆری ڤێرجینیا تیم کەینی دەستنیشان کرد بۆ جێگری سەرۆک.

کەین سیاسەتمەدارێکی دێرینی دیموکراتەکانە کەسێکی میانەڕەوە، کە دەوتوانێت دەنگی ئەو خەڵکە بە دەستبهێنێت کە دۆناڵد ترامپیان ناوێت و ئەو کەسانەش کە ڕەنگە زەحمەتبێت بۆیان بە تەواوەتی پشتیوانی بکەن لە کلنتن.

هیلاری کلنتن بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CBS ی ڕاگەیاند " ئەو (کەین) لە هیچ هەڵبژاردنێک نەدۆڕاوە. و شارەوانێک، فەرمانڕەوایەک و سیناتۆرێکی پەلە بەرز بووە و یەکێکە لەو سیناتۆرانەی کە زۆرترین ڕێزی لێ دەگیرێت".

یەکێک لە پشتیوانانی کلنتن و نوێنەرێکی ئۆهایۆ جۆسلن بوکارۆ سەبارەت بە کەین گوتی " یەکێک لە سیفەتە هەرە باشەکانی کیەن ئەوەیە کە توانای هەیە وەکو سەرۆک کار بکات، و بە تەواوەتی ئەزمون، زانست و زانیاری هەیە بۆ کار کردن.

کەین خۆی لە پەیامێکی تویتەردا نوسیویەتی خۆشحاڵە بەوەی کە دەستنیشان کراوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەوە دەکات بەشداری لە پێشەبڕکێکە بکات.

کەینی تەمەن 58 ساڵان لە میناسۆتا لە دایک بووە و بڕوانامەی پارێزەری لە زانکۆی هارڤەرد بە دەستهێناوە.

XS
SM
MD
LG