Accessibility links

جۆن کیری لە گەشتێکی تایبەتدایە بۆ فەرەنسا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری لەگەشتێکی تایبەتیدایە بۆ نیسی فەڕەنسا کە گەشتیارێکی ئەمەریکایی پاش برینداربوونی لە هێرشەکەی 14 ی مانگی 7 لەوێ لە نەخۆشخانەیە .

وەزارەتی دەرەوە دەڵێت ڕۆژی شەممە جۆن کیری چاوی بەو قوربانییە کەوتووە لە نەخۆشخانەیەکی خۆجێیی. هیچ زانیارییەکی زیاتر نەدراوەو هەروەها ناوی قوربانییەکەش ئاشکرا نەکراوە.

کیری لە دوهەم ڕۆژی گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا کە لە ڕۆژی هەینی لە نەمسای ڤیاناوە دەستیپێکرد. بڕیاربوو لە پاریس چاوی بە سەرۆکی فەلەستینییەکان مەحمود عەباس بکەوێت بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بەهۆی پرسەیەکی خێزانی عەباس. کیری ڕۆژی یەکشەممە لە فەڕەنسا دەردەچێت و دەڕوات بۆ لاوس، کە لەوێ بەشداری لە کۆبونەوەی ئاسایشی وڵاتانی باشوری ئاسیا دەکات و پاشانیش دەڕوات بۆ مانێلای پایتەختی فلپین.

XS
SM
MD
LG