Accessibility links

ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە تورکیاوە دژ بە داعش دەستپێدەکاتەوە


هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە تورکیاوە دژ بە داعش دەستی پێکردەوە پاش ئەوەی بنکە ئاسمانییەکەیان بەهۆی هەوڵی کودەتاکەی ڕۆژی هەینی داخرا.

ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دژ بە داعش بۆ ماوەیەکی کاتی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ڕێگەی لێگیرا دووابەدوای هەوڵی کودەتاکە.

گوتەبێژی پەنتاگۆن پیتەر کوک بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو تیایدا ڕایگەیاند حکومەتی تورکیا جارێکی تر بنکەی ئاسمانی بۆ فڕۆکەی لەشكری لە ڕۆژی یەکشەممە کردەوە. لە ئەنجامی ئەوەش هەڵمەتە ئاسمانییەکانی دژە داعش لە تورکیاوە دەستی پێکردەوە.

تورکیا کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکایە لە ناوچەکە، ڕێگای دا کە ئەمەریکا بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک لە شاری عەدەنە بەکار بهێنێت بۆ هێرش کردنە سەر داعش.

هاوکات کاربەدەستانی تورکیا سەرکردەی بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک، ژەنەڕاڵ بەکر ئەرکەن ڤانیان دەستگیر کردووە لەگەڵ دە سەربازی تری بنکەکەو پۆلیسێک بەهۆی ڕۆڵیان لە هەوڵی کودەتاکە.

XS
SM
MD
LG