Accessibility links

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا: هێرشبەرەکەی نیس زۆر بە خێرایی توندڕەو کراوە


سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەو پیاوەی کە 84 کەسی لە ڕۆژی سەربەخۆی فەڕەنسا کوشت لە شاری نیس لە کاتێکدا بە لۆرییەک چوو بەسەریاندا، زۆر بە خێرایی و بەم دواییانە توندڕەو کراوە. سەرۆک وەزیر ئەم قسانەی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەیەک کرد لەکاتێکدا کە 18 لە بریندارەکان لە نێوان مان و نەماندان.

هێرشەکەی شەوی پێنجشەممە لەو کاتەی جەژنەدا فەڕەنسای خستە مەترسییەکی گەورەترەوە کە نزیکەی 8 مانگ پاش هێرشەکەی پاریس بوو کە چەکداران 130 کەسیان لەوێ کوشت.

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا دەڵێت 18 کەس لە ناویاندا منداڵێکیش ڕەوشی تەندرستییان نالەبارە لە کاتێکدا هێشتا 85 کەسی تریش بەهۆی برینەکانیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

کاربەدەستان هێشتا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایە محەمەد لەحوەیج بوهلالی تەمەن 31 ساڵانی بە ڕەچەڵەک تونسی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ داعشدا هەبووە یان نا. داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆو ئەو هێرشبەرەی بە سەربازی خۆی لە قەڵەمدا.

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا گوتیشی لێکۆڵینەوەکان ڕاستی زیاتر دەردەخەن بەڵام ئەوەی لە ئێستادا دەیزانین ئەوەیە کە زۆر خێرا توندڕەو ببو.

هەتا ئیشتاش هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتە ڕوو کە ئەو کابرایە لە کەسێکی کە زۆر بڕوای بە ئاین نەبووە چۆن بووە بە کەسێکی ئاوها توندڕەو.

ئەو خزمو هاوڕێیانەی ئەو پیاوە کە لە نیس وتووێژیان لەگەڵدا کراوە هەمویان دەڵێن ئەو کەسێک بووە کە بڕوای زۆر بە ئاین نەبووە و هەتاکو ئەم دواییانەش خواردنەوە کحولییەکانی خواردۆتەوە، جگەرەی کێشاوە و مەروانای کێشاوە و هەندێکیان دەڵێن تەنانەت گۆشتی بەرازیشی دەخوارد.

XS
SM
MD
LG