Accessibility links

دۆناڵد ترامپ فەرمانڕەوای ئیندیانا وەکو جێگری دەستنیشان دەکات


.
.

کاندیدی چاوەڕوان کراوی کۆمارییەکان دۆناڵد ترامپ بۆ یەکەم جار لەگەڵ فەرمانڕەوای ئیندیانا میاک پێنس دەرکەوت لە میانەی کۆبونەوەیەکی جەماوەری ڕۆژی شەممە لە نیویۆرک و پێنسی بە هاوبەشی هەڵمەتەکەی ناودێر کرد.

ترامپ گوتی پێنس بە پیاوێکی لێهاتوو، بەڕێز و ڕاستگۆیە. پێنس شەش تێرمی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرسەر برد بەر لەوەی وەکو فەرمانڕەوا لە ساڵی 2012 هەڵبژێردرێت. ئەو بە سیاسەتمەدارێکی لایەنگری کۆمەڵگای کۆنەپارێز دادەنرێت.

ترامپ گوتیشی " فەرمانڕوای ئیندیانا مایک پێنس بژارەی یەکەمم بوو من ڕێزم هەیە بۆ کارەکانی بەتایبەتی ئەو کارانەی کە لە ولایەتی ئیندیانا ئەنجامی داون، من هەروەها ڕێزیشم هەیە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ئەو بۆ گەل شەڕ دەکات شەڕ بۆ ئێوە دەکات".

بەر لە ناساندنی پێنس ترامپ گوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەمو کات زیاتر ناسەقامگیرە و ڕەخنەی لە سەرۆک ئۆباما و سیاسەتەکانی گرت بۆ ئەو مەبەستە.

XS
SM
MD
LG